محل تبلیغات شما

وێبلۆگی محەمەد دانشگەر



شێکسپیر
ھەرچەندە گەلی ئینگلیزی شاعیری باشی زۆرە، بەڵام ولیام شێکسپیر، بە بڕوای زۆر کەس، لە شیعردا، باڵای لە ھەموویان بەرزتر و بەناوبانگترە. سەرەڕای ئەوەی کە شێکسپیر شاعیر بووە؛ شانۆگەریی نووسیوە و ئەکتەریش بووە. ھەروەھا بەڕێوەبەری تیپێکی شانۆگەری بووە و خاوەند بەشێکیش بووە لە شانۆی "گڵۆب Globe"، کە یەکێک بووە و ئێستاش یەکێکە لە شانۆ ھەرە باش و بەناوبانگەکانی لەندەن.
جگە لە نووسینەکانی تری، شێکسپیر 38 شانۆگەریی نووسیوە، یان، لە کاتی ژیانیدا بڵاو کراوەتەوە. لە ساڵی 1623دا، حەوت ساڵ لە دوای مردنی، دوو لە دۆستە نزیکەکانی، ھەموو شانۆگەرییەکانی ئەویان لە یەک کتێبدا بڵاو کردووەتەوە.
شا لییەر
شانۆگەریی "شا لییەر" لە تراجیدییە ھەرە بەناوبانگەکانی شێکسپیرە و یەکێکە لەو چوار شانۆگەرییانەی کە پێیان دەڵێن "چوار تراجیدییە گەورەکانی شێکسپیر" کە جگە لە شالییەر، ھاملێت و ئۆتێللە و مەکبێس دەگرێتەوە.
بۆ یەکەمین جار، شا لییەر، ساڵی 1608، لە کاتی ژیانی نووسەرەکەیدا، لە لەندەن تەمسیل کراوە. ئیتر لەوساوە، بە گەلێک زمان، لە شانۆ ھەرە بەناوبانگەکانی جیھان، بگرە بەردەوام، پێشان دراوە.
دوکتۆر سەڵاح بابان، ئەم شانۆنامەیە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردیی ناوەندی، و لە ساڵی 2011دا لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراسەوە، چاپ و بڵاو کراوەتەوە. د. سەڵاح بابان، ھەروەھا لە پێش ئەمەدا، شانۆنامەکانی "مەکبێس"، "ھاملێت" و "ڕۆمیۆ و جولیەت"ی بڵاو کردووەتەوە.

سەرچاوە: بابان، سەڵاح، وەرگێڕ. شا لییەر. بەرھەمی شێکسپیر، بڵاوکردنەوەی ئاراس، 2011.

ڕێککەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە: 7ی 9ی 2020

ویکیپیدیای کوردی ئاماژەیە بە دوو ئێدیشن و بەشی ویکیپیدیا کە بریتین لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) و ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی (سۆرانی). ئەڵبەت ویکیپیدیای زازاکیش ھەیە، کە ئەویش دەبێت ھەر وەکوو بەشێک لە ویکیپیدیای کوردی بێتە ئەژمار.
ویکیپیدیای کوردی لە 7ی 1ی 2004دا دامەزرا. سەرەتا وا داڕێژرابوو کە ھاوکات وتارەکانی کورمانجی و سۆرانی لەخۆ بگرێت. لە 12ی 8ی 2009دا، ویکیپیدیای کوردی لەبەر ھەندێک بابەتی تەکنیکی و زمانی دابەش کرا بەسەر دوو بەشی کورمانجی و سۆرانی‌دا. ویکیپیدیا کۆنەکە (ku) وەکوو ویکیپیدیای کورمانجی مایەوە و یەکێکی نوێ (ckb) دروست کرا بۆ کوردیی سۆرانی.
بۆ زانیاریتان لە 16ی 4ی 1398دا ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی 23،962 وتاری تێدا بوو. ئەمڕۆ کە 16ی 4ی 1399یە ژمارەی وتارەکان گەیشتووە بە 26،376 وتار. واتە لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا 2،450 وتاری نوێ نووسراوە. بەم ئامارانەدا بۆمان دەردەکەوێت کە دەبێت 73،624 وتاری تر بنووسرێت تا ژمارەی وتارەکان بگات بە سەد ھەزار وتار. ئەگەر ھەر بەم شێوە بچێتە پێشەوە، نزیکەی 30 ساڵی تر (کە دەکات بە ساڵی 2050ی زایینی) دەبات تا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بگات بە سەد ھەزار وتار.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەر ئێستا ویکیپیدیای ئینگلیزی (6،114،503)، فارسی (735،423)، عەرەبی (1،050،730) و تورکی (358،043) وتاریان تێدایە. ئەڵبەت بەراوردکردنی کوردی لەگەڵ زمانانی تردا کارێکی زۆر بەجێ نییە، لەبەر ئەوەی کە ئێستاش زمانی کوردی لە دۆخێکی ئاوارتە و تایبەتدایە. بۆ نموونە ھێشتا کوردانی تورکیا و ئێران بە زمانی تورکی و فارسی لە خوێندنگەکان و زانکۆکاندا دەخوێنن، و تا ئێستا زمانی کوردی لەم دوو وڵاتەدا نەبووە بە زمانێکی فەرمی.


ڕێککەوتی بڵاوکردنەوە: 6ی 7ی 2020.


باشترین فەرھەنگە کوردییە ئۆنلاینەکان

1. ڤەژینلێکس یا فەرھەنگەکانی ڤەژین: لەم ماڵپەڕەدا تا ئێستا پێنج فەرھەنگ دانراوە کە بریتین لە: فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە (کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی)، فەرھەنگی خاڵ (کوردی بۆ کوردی)، فەرھەنگا کانی (کوردیی باکووری بۆ کوردیی ناوەندی)، فەرھەنگی وشەنامە (کوردیی ھەورامی بۆ کوردیی ناوەندی) و فەرھەنگی ئەندێک (ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی). بڕیارە لە داھاتوودا چەندین فەرھەنگی تریش لەم ماڵپەڕەدا دابنرێت.
2. فەرھەنگی دیکتیۆ (ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و کوردیی ناوەندی بۆ ئینگلیزی): لەم فەرھەنگەدا

فەرهەنگی سەرهێڵ (ئۆنلاین) بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی
ئەو کەسانەی کە خەریکی فێربوونی زمانی ئینگلیزین، زۆر پێویستە کە فەرهەنگ و وشەنامە باشەکان بناسن، تا بە شێوەیەکی ستاندارد واتا، چۆنیەتی بەکارهێنان، چۆنیەتی خوێندنەوە و هتدی وشەکان فێر ببن. وە پێویستە ئەوەش بزانن کە کەڵک وەرگرتن لە فەرهەنگە ئینگلیزی بە ئینگلیزییەکان زۆر باشترە لە ئینگلیزی بە کوردییەکان بۆ فێربوونی ئینگلیزی. لێرەدا

یەکێک لەو ھەڵە باو و فرەپاتانەی کە لە زمانی کوردیدا زۆر دەبینرێت و پێویستی بە ڕوونکردنەوە ھەیە، بەکارھێنانی وشەی کتێبخانەیە لە جێگای وشەی کتێبفرۆشیدا.  بۆ نموونە، زۆرێک یان تەنانەت زۆربەی کتێبفرۆشییەکانی کوردستان لە سەر تابلۆکانیان نووسراوە کتێبخانە بە جێگەی کتێبفرۆشی. ئەگەر کەمێک بە وردبینی و سەرنجەوە وشەکان بەکار ببەین، تووشی ھەڵەی زەقی لەم شێوە نابین و ئاستی خۆمان ناھێنینە خوارەوە.
وشەی کتێبخانە (بە فارسی: کتابخانە / بە ئینگلیزی: library) بە بینایەک دەگوترێت کە کتێب، سی‌دی، ڕۆژنامە و ھتدی تێدایە بۆ ئەوەی خەڵک بیانخوێننەوە، یان بە قەرز وەریانبگرن. بەڵام وشەی کتێبفرۆشی (بە ئینگلیزی: bookshop و bookstore / بە فارسی: کتاب فروشی) بە فرۆشگەیەک دەڵێن کە کتێبی تێدا دەفرۆشرێت.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: 7ی 6ی 2020.

 داگرتنی پەڕگە (فایل)ی پی دی ئێفی نەخشەی کوردستانی عێراق (باشووری کوردستان) بە چۆنیەتیی بەرزەوە

Downloading the map of Iraqi Kurdistan pdf

دانلود فایل پی دی اف نقشه اقلیم کردستان عراق
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: 5ی 6ی 2020


یەکێک لە کێشە بەرچاوەکان لە نووسینی کوردیدا ئەوەیە کە وشەکانی زمانانی تر بە شێوەگەلی جۆراوجۆر و نایەکدەست دەهێنینە ناو زمانی کوردییەوە. لێرەدا بۆ نموونە وشەی "weblog" لەبەر چاو دەگرین و ڕوونی دەکەینەوە. ئەگەر گەڕانێکی سادەی گووگڵ بکەن بۆتان دەردەکەوێت کە وشەی "weblog" لانیکەم بەم سێ شێوەیە هاتووەتە زمانی کوردییەوە: "وێبلۆگ"، "وێبڵاگ" و "وێبلاگ".
ئەم یەکلایی‌نەکردنەوە و نایەکدەستییە لەباری زمانی و تەکنیکییەوە باش نییە و کێشەی جددی

تا ئێستا ھیچ ھەوڵێک بۆ کۆکردنەوەی وێبلۆگە کوردییەکان نەدراوە و بەداخەوە ھیچ ئامارێکیش لەبارەی ژمارەی وێبلۆگە کوردییەکانەوە بوونی نییە. بۆ یەکەم جار لە مێژووی وێبلۆگ‌نووسینی کوردیدا ھەوڵێکم بۆ کۆکردنەوەی لیستێکی گشتگری وێبلۆگە کوردییەکان دەست پێکردووە. ئامانجم ئەوەیە پێکەوە لیستێکی سوودبەخشی وێبلۆگە کوردییەکان ئامادە بکەین و بەم کارە

لە ١٦ی جۆزەردان (خورداد)ی ساڵی ١٣٨٠دا یەکەم وێبلۆگی فارسی لەلایەن سەلمان جەریرییەوە بڵاو کرایەوە. ١٦ی خاکەلێوە (فەروەردین)ی ساڵی ١٣٨٦ زمانی فارسی لەلایەن ماڵپەڕی تێکنۆراتییەوە بە دەیەم زمانی پڕکاربرد لە جیهانی وێبلۆگدا ناسێنرا. لە ئێراندا چەندین

یەکێک لەو وشانەی کە لە باشووری کوردستاندا زۆر بەکار دەچێت، وشەی "نایاب"ـە. زۆرێک لەوانەی کە ئەم وشە بەکار دەبەن، وەکوو وشەیەکی کوردی چاوی لێ دەکەن و نازانن کە ئەم وشە لە بنەڕەتدا وشەیەکی فارسییە. ئەم وشە لە چاوگی "یافتن" (یافتەن)ەوە چێ بووە کە بە واتای "دۆزینەوە"یە.


بەڕێزان، لێرەدا دەمەوێت باشترین تەختەکلیلی کوردیتان پێ بناسێنم. بەڵام بەر لەوە، پێویستە بزانن تەختەکلیلێکی باش بە چی دەڵێن و دەبێت چ تایبەتمەندیگەلێکی ھەبێت.
تەختەکلیلێکی باش پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی ھەبێت:
1. چەندزمانە (فرەزمانە) بێت. بۆ نموونە من خۆم بەردەوام پێویستم بە تەختەکلیلی ئینگلیزی، کوردیی ئارامی، کوردیی لاتینی، فەڕەنسی، فارسی و ھتد ھەیە. ئەگەر زووزوو تەختەکلیلەکەم بگۆڕم، ئەوە وەختی فرە دەبات و کەمێکیش ئەستەمە؛  بەڵکوو باشترین ڕێکار ئەوەیە لە تەختەکلیلێکی فرەزمانە کەڵک وەربگرم.


آخرین جستجو ها

دانلود آهنگ coroblese Katheryn's blog آموزش فیزیک در کلیه مقاطع caubreakizes فروشگاه ساعت مچی مردانه مارک دار nammidethin گروه فخر ایران lefesire دنیای ما