محل تبلیغات شما
شێکسپیر
ھەرچەندە گەلی ئینگلیزی شاعیری باشی زۆرە، بەڵام ولیام شێکسپیر، بە بڕوای زۆر کەس، لە شیعردا، باڵای لە ھەموویان بەرزتر و بەناوبانگترە. سەرەڕای ئەوەی کە شێکسپیر شاعیر بووە؛ شانۆگەریی نووسیوە و ئەکتەریش بووە. ھەروەھا بەڕێوەبەری تیپێکی شانۆگەری بووە و خاوەند بەشێکیش بووە لە شانۆی "گڵۆب Globe"، کە یەکێک بووە و ئێستاش یەکێکە لە شانۆ ھەرە باش و بەناوبانگەکانی لەندەن.
جگە لە نووسینەکانی تری، شێکسپیر 38 شانۆگەریی نووسیوە، یان، لە کاتی ژیانیدا بڵاو کراوەتەوە. لە ساڵی 1623دا، حەوت ساڵ لە دوای مردنی، دوو لە دۆستە نزیکەکانی، ھەموو شانۆگەرییەکانی ئەویان لە یەک کتێبدا بڵاو کردووەتەوە.
شا لییەر
شانۆگەریی "شا لییەر" لە تراجیدییە ھەرە بەناوبانگەکانی شێکسپیرە و یەکێکە لەو چوار شانۆگەرییانەی کە پێیان دەڵێن "چوار تراجیدییە گەورەکانی شێکسپیر" کە جگە لە شالییەر، ھاملێت و ئۆتێللە و مەکبێس دەگرێتەوە.
بۆ یەکەمین جار، شا لییەر، ساڵی 1608، لە کاتی ژیانی نووسەرەکەیدا، لە لەندەن تەمسیل کراوە. ئیتر لەوساوە، بە گەلێک زمان، لە شانۆ ھەرە بەناوبانگەکانی جیھان، بگرە بەردەوام، پێشان دراوە.
دوکتۆر سەڵاح بابان، ئەم شانۆنامەیە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردیی ناوەندی، و لە ساڵی 2011دا لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراسەوە، چاپ و بڵاو کراوەتەوە. د. سەڵاح بابان، ھەروەھا لە پێش ئەمەدا، شانۆنامەکانی "مەکبێس"، "ھاملێت" و "ڕۆمیۆ و جولیەت"ی بڵاو کردووەتەوە.

سەرچاوە: بابان، سەڵاح، وەرگێڕ. شا لییەر. بەرھەمی شێکسپیر، بڵاوکردنەوەی ئاراس، 2011.

ڕێککەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە: 7ی 9ی 2020

شا لییەر بەرھەمی شێکسپیر

ویکیپیدیای کوردی

باشترین فەرھەنگە سەرھێڵەکان

لە ,شا ,بڵاو ,شێکسپیر ,کە ,بووە ,شا لییەر ,سەڵاح بابان، ,جگە لە ,لە شانۆ ,لە کاتی

مشخصات

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

بلاگ نویسان میهن تورهای آفری و لحظه آخری هیسسس تخفیف رستوران the best top2019 طراحی سایت در کرج|طراحی وب سایت درکرج|آذران وب شعبه کرج|شرکت طراحی سایت در کرج|شرکت طراحی وب سایت در کرج|دامنه|هاست0 یاحسین مظلوم(ع) Carl's receptions Milton's life سینما178