بەڕێزان، لێرەدا دەمەوێت باشترین تەختەکلیلی کوردیتان پێ بناسێنم. بەڵام بەر لەوە، پێویستە بزانن تەختەکلیلێکی باش بە چی دەڵێن و دەبێت چ تایبەتمەندیگەلێکی ھەبێت.
تەختەکلیلێکی باش پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی ھەبێت:
1. چەندزمانە (فرەزمانە) بێت. بۆ نموونە من خۆم بەردەوام پێویستم بە تەختەکلیلی ئینگلیزی، کوردیی ئارامی، کوردیی لاتینی، فەڕەنسی، فارسی و ھتد ھەیە. ئەگەر زووزوو تەختەکلیلەکەم بگۆڕم، ئەوە وەختی فرە دەبات و کەمێکیش ئەستەمە؛ بەڵکوو باشترین ڕێکار ئەوەیە لە تەختەکلیلێکی فرەزمانە کەڵک وەربگرم.
درباره این سایت