یەکێک لەو ھەڵە باو و فرەپاتانەی کە لە زمانی کوردیدا زۆر دەبینرێت و پێویستی بە ڕوونکردنەوە ھەیە، بەکارھێنانی وشەی کتێبخانەیە لە جێگای وشەی کتێبفرۆشیدا. بۆ نموونە، زۆرێک یان تەنانەت زۆربەی کتێبفرۆشییەکانی کوردستان لە سەر تابلۆکانیان نووسراوە کتێبخانە بە جێگەی کتێبفرۆشی. ئەگەر کەمێک بە وردبینی و سەرنجەوە وشەکان بەکار ببەین، تووشی ھەڵەی زەقی لەم شێوە نابین و ئاستی خۆمان ناھێنینە خوارەوە.
وشەی کتێبخانە (بە فارسی: کتابخانە / بە ئینگلیزی: library) بە بینایەک دەگوترێت کە کتێب، سیدی، ڕۆژنامە و ھتدی تێدایە بۆ ئەوەی خەڵک بیانخوێننەوە، یان بە قەرز وەریانبگرن. بەڵام وشەی کتێبفرۆشی (بە ئینگلیزی: bookshop و bookstore / بە فارسی: کتاب فروشی) بە فرۆشگەیەک دەڵێن کە کتێبی تێدا دەفرۆشرێت.
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: 7ی 6ی 2020.
بە ,وشەی ,کە ,کتێبخانە ,کتێبفرۆشی ,لە ,وشەی کتێبخانە ,بە فارسی ,بە ئینگلیزی ,کتێبخانە بە ,ھتدی تێدایە
درباره این سایت